دڵم ئەسیری کەمەندی یەکێکە بێ ئاین
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
1 خولەک
1356 بینین
دڵم ئەسیری کەمەندی یەکێکە بێ ئایین
بەتیری غەمزەیی خونکاری جەرگی کردە برین
بەخەندەیی لەبی ئاڵی ئەسیری کرد گیانم
بەچیهرەیی وەکو ڕۆژی بووە بە ڕۆژی زەمین
فیدایی خاکغ قەدەمتم دە زوو بکە چارەم
نەماوە تاقەت و هۆشم لە تاوی شین و گرین
منم کە بەندەی دەرگا و موخلیست قوربان
لە دەرحەقی منی مسکین مەکە بەیانی کین
بڵێ بەشیری برۆت بەسیە با نەڕێژێ خوێن
نەماوە موسلیم و کافر، بەجارێ گشتی بڕین
ئەگەرچی فەرز نییە ئامين بەڵام لە عەشقی تۆ
لەباتی جارێ هەزار جار بەدڵ ئەڵێم ئامين
لە فایقناسناوی ئەدەبیی مەگرە مەستی خوردە ساڵێکم
باڵای مەبینە، ئەویش تیفلی عەشقە نازەنین