خۆرەتاو
لە کتێبی:
ئاوات و ڕەنج
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
1173 بینین
ئەڵێ شیعرەکانی خۆشن
ئێجگار شیرین و بەجۆشن
وەکوو پرشنگی خۆرەتاو
کە ئەدا لە شەپۆلی ئاو
ئاوا شیعری وەکوو ئاڵتوون
لەناو دڵما ناخی دەروون
ئەبن بە بریسکەی خۆشیم
لەگەڵ شیعری ئەوا ئەژیم
شیعرەکانی پڕ ئاوازن
کڵپەی دەروونی دڵخوازن
ئاهی گەرمی کچی شەنگن
وشەی خۆش و ڕەنگاوڕەنگن
بەڵام ئاخۆ خۆشی وا بێ
تۆ بڵێی ڕووخۆشیی تیا بێ؟
***
-: گیانە هەڵبەستەکانی من
ڕازن بۆ جوانیی پەرستن
بەڵام نازانم... بەتامن
ڕازاوەن شیرین و جوانن
هەر ئەوەندە هەیە شیرین
هەستێکی پاکی ئاگرین
پێم ئەڵێ وشەم لێ بگرە
تۆش پێی ئەڵێی پارچە شیعرە
خۆشم «وەک هۆنراوە نازدار»
سۆزێکم بۆ دڵی دڵدار