قورتوبە

قرطبة Córdoba، ئەمە نموونەیەکە لە هۆنراوەکانی «لۆرکا»ی بوێژی شەهیدی ئیسپانیا...
لە کتێبی:
دیاری
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  743 بینین
شاری «قورتوبەناوی تایبەت» تەنیایە
ئەڵێی لەو پەڕی دنیایە
ئەو شارە کۆمەڵە نوورە
تا بڵێی لە ئێمە دوورە
ئەسپێکی ڕەش، مانگێکی ڕوون
هەگبەکەم و نەختێ زەیتوون
ئەگەرچی، شارەزای ڕێگەم
بەڵام بێگومانە... ناگەم
ئەڕۆم بە سەر سنگی دەشتا
بە ناو جەرگی باکەی وەشتا
ئەسپێکی ڕەش، مانگێکی سوور
شاری نازدارم... وا لە دوور
***
لە کۆشکەکانی... شارەوە
لە بەرزی و لە تەلارەوە
مەرگە لێم مۆڕ ئەبێتەوە
ڕێگەم.. هەر نابڕێتەوە
***
ئای ئەسپەکەم چەند ئازایە
چەند بێترسە، چەند خێرایە
بەڵام ئاخ قورتوبەناوی تایبەتی شیرین
مردن وا تاو ئەدا بەتین
پێش ئەوەی بگەمە ناوشار
ئەگاتە سەرم بە هاوار
«قورتوبەناوی تایبەت» دوورە تەنیایە
ئەڵێی لەو پەڕی دنیایە