دڵی تەنیا

لە کتێبی:
دیاری
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  1125 بینین
دڵی پێخەفی... تەنیا
بۆ دووریی من ئەگریا
کە کردیانە پێم ئاسن
پێی نەچەمیوە گەردن
تەزوویەکم پیا ئەهات
وەکوو شەماڵی ئاوات
کەشتیی ئاوات، ڕەنگ ئاڵتوون
لەناو ڕووباری دەروون
پەردەی سپیی کردەوە
ئاڵاکەی هەڵکردەوە
کە پێوەند زڕەی هەستا
چرای تۆڵەم، هەڵکرا
مانگ، دەمی ماچ کردم... گەش
هات و من، گرتمە باوەش
شەماڵ بە بەستەی شیرین
دەریا شەپۆلی ڕەنگین
سروودیان ئەوت بۆ دڵ
گەشامەوە، وەکوو گوڵ