کەلامێکە لە حیکمەت کەیل و جامیع
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
2738 بینین
کەلامێکە لە حیکمەت کەیل و جامیع:
عەتاکەر هەر یەکە، هەر ئەوشە مانیع
ئەمەت زانی، لە کەس باکت نەما تۆ
زەرەردەر هەر ئەوە، هەر ئەوشە دافیع
گەدا شەهـ، چونکە لا یفنىعەرەبییە کەنزی
شەهەنشاهی هەموو دنیایە قانیع
شوکر ڕووزەردی عیشقم، نووسراوە
لە سەر ڕووم ئایەتی صفراءُ فاقععەرەبی
لە قاپی عیشقەدا وەک شاهە بەندە
لە سەر خوانە چ مەتبووع و چ تابیع
ئوسوولی دینی عیشقە سووتن و بەس
پەڕی پەروانەمە جمعُ الجوامععەرەبی
لوغاتی ئێمە ناڵە و ئاهە، قەتعەن
لوغەی وا ناگرێ «بورهانی قاتیع»
کە تۆ دەرکەوتی ناڵە و گریە جۆشا
نیە ئەم جیلوە غەیری بەرقی لامیع
زەلیلی حەسرەتم، مەحزوونی خەجڵەت
کە بۆ عومری عەزیزم دا بە زایع!
بەیانی واقیعم کەم، کێیە ببیێ
کە سامیع زوو دەکا سەددی مەسامیع
دەزانم چی م و مەحویناسناوی ئەدەبی چم لە پێشە
مەگەر ئەو هەزرەتەم بۆ بێ بە سامیع
کە ئیشی ئوممەتی بێ حەشر و نەشری
لە حەشرا هەر بەوە، بەو ڕەف و ڕاجیع
لە سەر ئەو بێ، لە سەر ئال و سەحابەی
سەلاواتی پەیاپەیی، بێ مەوانیع