ئەوا ئاوا بوو ڕۆژی من ئیتر ژینم لە دنیا چی
ڕۆژی ئاوا
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
1 خولەک
536 بینین
ئەوا ئاوا بوو ڕۆژی من ئیتر ژینم لە دنیا چی
لە هاتوچۆ و لە گیان و لە ناڵەی سوبح و شامم چی؟
کە کردم دیققەتی ئەبرۆی کەمان و تیری حازر بوو
بە تیرێ سینەمی کون کرد لە ئامان و دەخیلم چی
***
ئەوا کووشتوومی ئەو ماوە کەچی پێشم ئەڵێ ئەبلە
ئەوا ڕۆییم لەبەر چاوت لەپاش من عەیش و نۆشت چی
کە تۆ کووشتوومت قەد عەر عەر وە خوێنم تاقە ماچێکە
بدە ببڕێتەوە ئاخر مەڵێ هەوڵ و کۆششت بۆ چی
***
شەهیدم من کەساسم من، کەساسم من لە دنیای ڕوون بەریم ئینجا
کە من کوژراوی یارم بم لە جەوابی ڕەقیبم چی
ئەوا بەختم حەواڵەت کرد مەدەد یا «ئەحمەدی کاکی»
سەگی بەر قاپی تۆ بم لە چوونی لە چوونی لای تەبیبم چی
***
وەرە قابیز بکێشە ڕۆحی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی با نەجاتی بێ؟
لە ڕۆژێ سەد کەڕەت کوشتن لە تۆ زیاتر پەناهم چی