پرسرا حاڵم کە من کەوتم لە بەر پێیا درێژ

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  4159 بینین
پرسرا حاڵم، کە من کەوتم لە بەر پێیا درێژ
ئەو وتی: هەر سێبەری دیوم بووە سەرسام و گێژ
تا لە دەوری لێوی ئاڵی خەتتی سەبزی بوو عەیان
عاشقانی جوملە وەک بەنگی دەبینم گێژ و وێژ
وا موشەووەش بوو کە میحرابی برۆتی دی ئیمام
ئیزنی خەڵقی دا کە دنیا ئاخرە، بۆ دێنە نوێژ
ئابڕووڕێژە ویسالی یار و خوێنڕێژە فیراق
عالەمی عیشق و مەحەببەت هەر بڕێژە، هەر بڕێژ
کێ لە گوڵزاری نیشاتا گوڵبونی شیرینی ناشت
ئەو لە کۆساری غەما فەرهادی کردە لالەنێژ
هەر بە تیرێ خستمی، هەڵیاوەسیم، ئیشی منی
بەس لە کورتی بڕیەوە، عومری موژە و زوڵفی درێژ
نەبووە قەت مەحویناسناوی ئەدەبی، وتی: بوونی من و تۆ پێکەوە
حوسنە ئاوی زیندەگی، عیشق ئاگرێکە دڵبرێژ