لە تاوی جەوری زەمانە و خەم بەبێ دەنگی ئەناڵێنم
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
1 خولەک
650 بینین
لە تاوی جەوری زەمانە و خەم: بەبێ دەنگی ئەناڵێنم
لەبەر لۆمە لە ناو دڵما کۆڵێ فرمێسک ئەتاسێنم
ئەگەر شادی نەکەی گیانە دڵی پەستم بە دڵداری
وەکوو لێزمەی بەهاران خوێن لە کانی دیدە ئەڕژێنم