لەگەڵ تۆدا کەسێکی دەم دەمانە

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  690 بینین
لەگەڵ تۆدا کەسێکی دەم دەمانە
چکارێکی بە خۆشی پاش نەمانە؟
مەی و کەوسەر لە گۆشەی لێوی ئاڵە
بەهەشتی خۆش لە شیوی ناو مەمانە