بە سەرگەردانی ژێر گەردانەکەت بم
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
1363 بینین
بە سەرگەردانی ژێر گەردانەکەت بم
بەڵاگەردانی باڵا جوانەکەت بم
ئەوا تۆم دی لەسەر کوشتەت دەکەی شین!
بە گۆری چاوە پر گریانەکەت بم