هەر تیرەیەکن
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
691 بینین
گۆڕهەڵکەن و کفنفرۆش
لە مەیخانە هەرتک سەرخۆش
دەیانگوت بەدەم پێکەنین
بەیانیش گۆڕ هەڵدەکەنین
جاویش بۆ کفن دا ئەدڕین
مەزە و بادەی تریش ئەکڕین
ژنی خاوەنی مەیخانە
دەیگوت: چەند باشن ئەمانە
یاخوا بازاڕیان گەرم بێ
گۆڕستان هەر پڕ تەرم بێ
میوانی وام زۆر بێتە لا
کوڕیژگەم ئەکەم بە مەلا
هەریەکن کا و چەت و کڵۆش
بێ جیاوازین بۆ خاوەن هۆش