داوەڵ
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
755 بینین
لە داوەڵێکم پرسی:
بۆچ دەنوێنی مەترسی؟
چوێلەکان هەڵدەفڕێنی
چ سوودێک وەگیر دێنی؟
گوتی: هەرکەس وەکوو من
پەڕۆ و پاڵە سەر و بن
مێشک و دڵی کڵۆشە
ترساندنی پێ خۆشە
دیمەوە ساڵی دوایی
لەو چۆڵە بە تەنیایی
پشتی بەخەم چەمابوو
فیشاڵی لا نەمابوو
تیتاڵ بڵاو گێلانە
بۆ قەل ببوە هێلانە
ڕادەژا و دەلەراوە
ورتەی بوو بە دەم باوە:
خۆم بەختەوەر دەزانم
پەناگای هەژارانم