بەشی دووهەم
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
732 بینین
لە هەر باغێ چومێ چڵێکم ڕنی
لە خەرمانی هەرکەس گوڵێکم چنی
ئەم شیعرانە کە لەمەودوا دێن تەرجەمەیەکە لە ئەدەبیاتی بێگانە کە بەشی زۆریانم لە عەرەبی و فارسییەوە وەرگرتووە و لە هێندێکانیشا دەسکاریم کردووە، هەروەها چەند فۆلکلۆرێکی ناو کوردەواریی خۆشمانم لە پەخشانەوە کردۆتە هەڵبەست بۆ ئەوە مناڵانی کورد ڕۆژێک لە ڕۆژان لە فێرگەکانا بیخوێنن و بەهرەی لێ وەرگرن، ئەگەر جاروبارە گاڵتە و گەپێکی تێدایە بۆ زاخاوی مێشکە و داوای لێ بووردن ئەکەم.