جەژنت پیرۆز بێ کوردی زگ قوپاو
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
1295 بینین
قانعی شاعیر پێش جەژنێک هەڵی پێچام دوو بەیتی جێژنە پیرۆزەی بۆ بنووسم تا لە کارتێکدا چاپی کا و بیفرۆشێ، منیش ئەم دوو بەیتەم نووسی:
جەژنت پیرۆز بێ کوردی زگ قوپاو
دەرخۆنە لاچێ، دەرکەوێ پڵاو
هێند تامەزرۆ بووین ئێمەی دوورە چێشت
هێشتا نەکوڵابوو دەنکمان نەهێشت