دڵ بەدنیا مەبەستە بێ بارە، کەمە خۆشی و خەمە سەرەنجامی

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  733 بینین
مادە تاریخم بۆ عەبدوڵڵای برای کاک بەدیع نووسیوە کە لە سەرکێلەکەی هەڵکەنن:
دڵ بەدنیا مەبەستە بێ بارە، کەمە خۆشی و خەمە سەرەنجامی
بابەجانی گوڵن لە کوردستان، هونەری جوانە بگری هەرکامی
خزمەتی گەل دەکەن بە دڵسۆزی، خێوی ناون پژیشک و ڕەسامی
(گوڵی ئەو خانەدانە عەبدوڵڵاکەس، داخەکەم هەڵوەری بەناکامی)