شەوە مانندی قەترانە بەڵام لای من چراخانە
یاد
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
1 خولەک
465 بینین
شەوە مانندی قەترانە بەڵام لای من چراخانە
کە یادی یاری خۆم ئەمشەو لە دڵدا بوو بە پەروانە
شەوێکە وەک شەوی دەیجوورە مەخموور و هەم مەستوور
چە سەرخۆشم، چە مەدهۆشم لەبەر ئەو شاهی کەنعانە
شەوێکە مات و خامۆشە، هەموو دنیا کە بێگۆشە
منیش وەک بولبولی سەرگوڵ چریکەم دێ چی خۆشخوانە؟
شەوێکە پڕ سروور ئەمشەو لە سایەی یاری تازە و نوێ
بەسەرچوو وا خەزانی دڵ ئیتر فەسلی بەهارانە
چ یارێک؟ شاهی شاهانە وە یا گوڵناری بوستانە
بە بەژن و قامەت و باڵا ئەڵێی سەوڵی خەرامانە
برۆ پەیوەستە چاومەستە، ئەڵێی تاووسی سەرمەستە
کە ئەڕوا تۆز و گەردی ڕێی میسالی عەنبەرستانە
کە ئەیبینم شنە و عیشوەی بەلەنجە دێت بە بەر دەمما
وەکوو تەیری «سەمیندەر» هەر بەشم سووتانە برژانە
خەریکی چیت پەشێواوی ئەی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی چیت لە دنیایە
کە تۆ دەروێشییە ئیرست، مەکانت دەشت و بیابانە