ئەو کوتکی کاوەی نەمر دایوەشاند
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
958 بینین
بۆ کارتێکی جێژنە پیرۆزەی نەورۆزم نووسیوە:
ئەو کوتکی کاوەکەسی نەمر دایوەشاند
نەبەردیی کوردی لە دنیا گەیاند
گڕی شۆڕشمان با دوژمن سۆز بێ
هەردەم نەورۆز بێ و جەژن و پیرۆز بێ