مەتەڵی بێژنگ بەسەر

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  818 بینین
ئەم مەتەڵەمان نۆی تازە پیتە
هێند بەرزە نابێت بە قوڕ و لیتە
سیانی هیجایە دوانی گۆیایە
چواری ڕەنەنە، پێنجی پاکتایە
دووی پێش و دووی دوای کوشتەی جڵادە
بە بێ سێ و چواری ڕەنجمان بە بادە
سێ و چوار و پێنجی گەردی دڵانە
پاداشی زانەر نوسخەی ژیانە