پێنج خشتەکی

بە ناوی «أبوالوفا» وە وتوویەتی
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  512 بینین
بەوەم زانی ئەوەی جوانە، دڵی وەک سەنگی خارایە
کە ئەڵماس دولبەرە و شوشە بڕینیشی لە بارایە
بە حەرفێ گیان ئەبەخشی، قووتی ئیحیات لە زارایە
فدات بم ئەی موسوڵمان! موعجزەی عیسات لە کارایە
ئەوی بووک جوان ئەکات مەنعی تەماشایە کە تارایە