مبحث الحیاة

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 1 خولەک  839 بینین
بێینەوە سەر بەحس لای سیفاتی زات
هەفتن یا هەشتن، یەکێکیان حەیات
سیفاتی قەدیم زۆر شەرەفناکن
لە بەرو دوا پاکیان پاکن
بەڵام بەزوان عولەمای سوفات
حەیات پێی دەڵێن: «أمام السفاتعەرەبی»
بۆچ؟ سیفەتێکە مووجیبی سیحعەت
بۆ سیفەتی عیلم، ئیرادە و قودرەت
«والحاسلعەرەبی» یانێ: زیندەگی هەیە
هەر ئەوە زیندگ بە زاتی خۆیە
تان و پۆی ئەوهام فاسید مەتەنە،
نەک بە ڕۆح و نەفس مەزاج و تەنە
لەو نەوعە وەهمە پاکە و موقەددەس،
بە ئەو زیندگە زیندگ هەرچی هەس