«داوای شاعیر لە گەلی کورد بۆ ئەوەی لەبیری نەکەن»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  627 بینین
داوا و تکامە ئەی گەلی کورد
ئەوڕۆکە لە پیر و لاوە تا ورد
گەر مرد فیداییناسناوی ئەدەبی لێوە بوو ون
کوردانە لە بیری ئێمەدا بن
خۆشی لە ژیاندا نەدیوە
غەم سفرەیی ژینی هەڵدڕیوە
دەمدی کە ژیانی کورد تاڵە
من بوومە هەمیشە ئاخ و ناڵە
هەر دەرد و بەڵایی گەر دەبینن
سەر پاکی لە سەر دڵم برینن
تا هەم هەمە بۆ گەلم مشوورم
نێزیکم نەک لەوانە دوورم
بەو ئاوە دەژیم و هەر ژیاوم
ئەو خاکەیە هێزم و هەناوم
هەر جێیە تەلانە یا نە دەشتە
بۆ ئێمە بەڕێزە وەک بەهەشتە
قوربانتم ئەی چیایی کوردان
ئەی بیشەیی پڕ لە شێرە مەردان
ئەی باخی وەنەوشە و گوڵاڵان
ئەی خاوەنی سوێسنە و هەڵاڵان
ڕۆژێ نەتەوەی ئەتۆ کە ئازاد
بی، ئەو دەمە تەیری دڵ دەبێ شاد
ئەو ڕۆژە یەقینە هەر وەدی دێ
غەم دەرد و پەژارە خۆ بنی دێ