«وتارێ لە بارەی تەواوبوونی بەیتی لاس و خەزاڵ و مردنی گیانلەبەران»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  616 بینین
ئەو خەڵکە لە گۆمی مەرگدایە
ئەوهەی کە دەمێنێ هە خودایە
یەزدانە ئەوەی کە هەر دەمێنی
دەبڕێتەوە زیندوەر شوێنی
ئەو بەیتە و باوە بوو تەواوە
ئەی گوێگرە ماڵی ئێوە ئاوا
لەو باوە ئەگەر گوێ دەدێرن
دۆعام بە چاکە بۆ بنێرن
ئەوڕۆکە لە کاری نالەبارم
سەرشۆڕ و پەشێو و شەرمەزارم
بمبەخشێ هەتا خودا لە مەحشەر
بمکا بە پیاڵەنۆشی کەوسەر
فاتیحەیی ئیوە بۆ مە چاکە
هەر چاکە چرا و نووری خاکە
گەر ئێوە بکەن بە چاکە یادێ
یەزدان بەزەیی بە ئێمەدا دێ