«کابرایەک لە داوەتدا لاسی ناسی و مزگێنی دا بە خەزاڵێ»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  612 بینین
لاوێکی بە هۆشی وەک هەیاسی
لەو داوەتە کاکە لاسی ناسی
بردی خەبەر ئەو لە بۆ خەزاڵێ
دەیگوت وەرە دەر ئەتۆ لە ماڵێ
زوو هەستە جل و بەرگ دەبەر کە
بەو بەرگە لە دڵ بەژارە دەرکە
شایی گرە لاس و تۆ بزانە
لەو داوەتە دایە ئەو جوانە
ئەوڕۆ کە خەزاڵە هەل بە تۆیە
ناکەم دەگەڵ ئێوە من درۆیە