«خەون گێڕانەوەی لاس بۆ مامە ڕەش و وەڕێکەوتنیان بەرەو ماڵی خەزاڵێ»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  654 بینین
گەر لەو خەوە ڕاپەڕی دەترسا
ئەندامی بە لەرزەدا دەگیرسا
گێڕایەوە خەونەکەی بە سەد غەم
بۆ مامە ڕەش ئەو برایی هەمدەم
فەرمووی کە وەهایە بیرم ئەوجار
ڕووی داوە بەڵایی گەورە بۆ یار
با ئێمە وەڕێ کەوین بە یەلغار
ببڕینەوە کێو و کەژ وەکوو مار
چون وادە و کاتی چوونی وێمە
ئەو پەریە هەمیشە چاوەڕێمە
بۆ خۆیو و بە مامە ڕەش هەڵستان
کردیانەوە زین ئەو لە ئەسپان
کە سوار دەبۆ وە چل تەریدە
ڕۆیشتنەوە هەر دەگەڵ ئەوی دا
بۆ هۆبە و بۆ چیایی یاری
سەیرانگەیی خۆشە بۆ بەهاری