«چاوپێکەوتنی مامە ڕەش بە لاسی و ناردنی پیاوێک بۆ ڕووتکردنی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
600 بینین
گەر لاسی لەوێ دەدی بە چاوە
زانی ئەوە تەیرە کەوتە داوە
سەرکردەیی خوێن مژ و شەڕانی
دەگوت بە ڕەفیقە جەردەکانی
بڕواننە غاری ئەو سوارە
بۆ ئەو کەژە وا کە دێ بە غارە
پێم وایە کە مەرگ ئەو دەهێنێ
بەوجۆرە وەڵاغ دەی ڕفێنێ
سێ رۆژی تەواو و مۆرە کەسمان
گرتوو نیە دەرنەچی لە دەسمان
یەک بشتەوە بەر دەمی بە تیلا
ئەو سوارە بهێنێ با لە ژێڵلا
یەک جەردە هەبوو بە تاقەت و هێز
ئەو بۆیی دەچوو لە کەژ بە پارێز
هاواری لە لاس ئەکرد دەم شڕ
ماندوو مەکە گردە بۆری مل هوڕ
بی هێنە بە ئەهوەنی بەرەو ژوور
بۆ مامە ڕەش ئەو سەرۆکی مەشهوور
لەو بەندەنە خۆ ئەتۆیی دیوە
دەتکوژم و شەڕ نەکەی هەتیوە