«تووڕەبوون و هەڕەشەکردنی لاس لە حەیدەر»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  480 بینین
لاس ئەوهەیی گەر دەدی لە حەیدەر
چۆ پێشەوە دەس لەوێ بە خەنجەر
دەیگوت چیە بێ حەیایی کوڵکن
بۆ بوویە بە مامە ڕەش دەگەڵ من؟
ئەو ئەتکە کووا دەچێ لە بیرە؟
با بێمەوە ئێرەکانە پیرە
لە گوێ و کەپۆی تۆ دەکەم ناڵ
جا دەتکەمە جێ قوماری منداڵ
ئێستاکەوە کارەکەم زەروورە
من لێرە دەڕۆم و ڕێگە دوورە
لاس ئەوهەیی پێ گوت و دەڕۆیی
چۆ پەی سەری کاروباری خۆیی