«تووڕەبوونی لاس بە تاریفی خەزاڵێ لە مامە ڕەش»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  573 بینین
پاش ئەو وتە لاس ئەکەوتە سەر چۆک
بەو باسە گەرم دەبوو وەکوو لۆک
دەیگوت بە تەنێ دەچم بزانە
سەیرانە دەکەم لە چل پلانە
چل دەسکە کڵوکی تازە دەچنم
ئەو مویی سمێڵی جەردە دەڕنم
بۆ تۆیی ئەبەو مووەی دەبەستم
درفەت کە نەچێتە دەر لە دەستم
ئەو مامە ڕەشی بە پیلی بەستە
دەیهێنمەوە ئێرە دڵ شکستە
تا خەڵکی هەوارە پێ بزانێ
دەکرێ بە من ئەو شەڕەی بەرانێ