«باوەڕکردنی خەزاڵێ بەو قسانە و دوان دەگەڵ لاسی»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  597 بینین
ڕووی کردەوە لاس دڵبەری قۆز
وەک زولفی بڵاوی بۆوە هاڵۆز
فەرموویی کە شەوچەلەی بهێنم؟
یا بێم و بە بەند بتدوێنم؟
«وەڵامی لاس»
ئەو شۆکە لە باتی شەوچەلەی، قام
هەڵدێرە لە بۆمە ئەی گوڵندام