«بەندی لاس و ناساندنی خۆی»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 2 خولەک  646 بینین
ئەو لاسە کە دەرنەچوو لە چەنگی
ئاوایی بڵند دەکرد دەنگی
ئەی خانمی هۆشیار و ژیرە
ئەو ڕۆژەیە با نەچی لە بیرە
من لێرە کە نۆکەری ئەتۆ بووم
پێڵاو و کەڵاش پڕ پەڕۆ بووم
بەسبووم لە شان و پشتە توربێن
بێچووم بە شەو دەدا لە شیوێن
دەم دانەوە ڕۆژ ئەو لە مۆڵە
هەت بوو لە سەرم هەزار بۆڵە
ئێوارەیە ئەمن لە هۆبە گەر بام
لەو جێگە بە چەنگی تۆ دەکوژرام
پیشەم نەبوو چونکە بەرخەوانی
شیوێنی چلۆنە نەم دەزانی
بە شووانی کە لێرە هەڵدەوردم
بۆ خاتری تۆ خەزاڵە کردم
یادت هەیە سێڵەکەم سەرەوبن
دەدرویی بە تیر و تێم دەکد کون؟
تیرم کە لە مەفرەق و لبادی
دەرچوو بەوە من دەگەیمە شادی
گەر چوومەوە ڕووم دەکردە یاڵان
ڕووم کرد لە دم خڕ و دڕاڵان
دەم چنیەوە چەن گوڵی جوانی
دەم داە وەپیری کاروانی
هێنایەوە بۆ وە ئەو گوڵانە
بمناسە خەزاڵە بەو وتانە
نیشانەو بەڵگەکەم جوانن
با خەڵکی هەوار بێ بزانن
ئەو کوردە شووانە هەر ئەمن بووم
من کوردە شڕۆڵی چۆغە بووزووم
بەو دیمەنە بۆیە وا دەهاتم
تا فکری وەها بکەن کە لاتم