«بانگی لاس بە بەند لە لایەن حەیتەوە»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
688 بینین
ئەو حەیتە لەوێ دەسی کە پێکرد
هۆشی لە سووارە شۆخەکەی برد
دەیگوت چیە ئەی سوارە سەر ڕاو
دەگری بە وەڵاغە تۆ بە پڕتاو؟
ئەسپێکی موحەندە کوو لە بن دا
لەو ئەسپە کراوە زینی مۆرسا
ئاو زەنگیەکەی بە نوقرەکانی
نەخشاوە وەها دەکا دیاری
مراوی لغاو و تەنگە بۆڵغار
بەو زینەو ئەسپە تۆ دەکەی غار
کردووتەوە کە چ لە سەر کڵاوە
لەو کێوە دەکەی بە فیز ڕاوە
گەر لاسی لە تۆ دەکەم سڵاوە
دەس بەردە عەزیزەکەم لە ڕاوە
پێت وایە سووارە هەر ئەتۆ هەی؟
بیری لە خەزاڵە شۆڕە ناکەی؟
ماوێکە کە دیلی عاشقانە
یەخسیرە لە ژێر دەسی ئەوانە
تاڵان کراوە ماڵی نەبیان
بێ ماڵە بە ڕۆژ و شەو دەگریان
هاتووم ئەوانە گەر بڵێم پێت
تۆ بگرە و تەم سووارە لە گوێت
گەرنەیگەیە ئەو لەدەست دەڕوا
سەر شۆڕی بە من نەکەی کە بڕوا
دەدرویی بە مل کەچی لە سەر شان
یەکدانە پەڕۆیی شینی بەر پان
لە زمانی خەزاڵە شۆڕە هاتووم
بۆ ئەو قسە من وە ئێرە کەوتووم
وا بەڵگەیی هەڵدەدەم لە بۆ تۆ
لەو یارە بە ڕاستی نە بە درۆ
کەوشی ویە نوقرە بەندی دم کوور
کردوویە لە قاچ و قول بەلەک توور
خارایە کەراسەکەی بنەوشی
داوێنی دەکەوتە ڕوویی کەوشی
سایەی ویە مەخمەری لە کاشان
دەسماڵی کەتانە ئەو لە سەر شان
هەوری لە سەر ئەو کەتانەدا بوو
بەو دیمەنە قۆزر بە بەڵا بوو
لەو کاتە کە ئەو بە دیل ئەگیرا
دەورەو بەری لێ گرا بە شیرا
لێی دا کزەبایەکی شەماڵە
دەمکردەوە ڕەچاو لەو خەزاڵە
خاڵێکە لە بەینی هەردوو مەمکان
نەخشابوو بە گەوهەر و بە مەرجان