«ترسانی عاشقان و بەجێهێشتنی ئەو هۆبە»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  587 بینین
عاشق بەوە هۆرەیان دەڕۆیی
هەرکەس گلەمەند بوو لە خۆیی
بەو تیرە لە لاسە شۆڕە تۆقین
خۆیان بە غار خستە سەر زین
گوتان ئەوە شەڕکەر و دلێرە
بۆ تیر و کەوان و شیر شێرە
با ئێمە وەدەر کەوین ئەلێرە
ڕۆیشتنی ئێمە لێرە خێرە
گە چووینەوە لەشکری دەهێنین
تا کوردە ئەلێرە دەرپەڕێنین
ئەوجا کە نەبی کراوە تاڵان
دەگرینەوە تەیری مەزنە ماڵان
دەیبەینەوە ئەو کەوەی لەبۆ خۆ
دەس بەستە بە شیوەن و بە ڕۆ ڕۆ
بەو بیرەوە لەو هەوارە ڕۆیین
شەرمەندەو دڵ پەشێوو غەمگین
ڕۆیشتنەوە بەو خەیاڵە خاوە
کەس ئاوڕی خۆ وەکەس نەداوە
تا گەینەوە نێو عەشیرەتی خۆ
بە دڵ و بە دەروونی پڕ لە بۆسۆ