«پێش بڵاوەکردنی خەڵک خەزاڵ پێی کوتن نێوی کوردەم گۆڕیوە بە شوانە گچکەڵانە»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
666 بینین
بەر لەوهە خەڵک بکا بڵاوە
ئەو خانمە دڵ بە غەم بڕاوە
فەرمووی کە هەموو وەمێنن ئێوە
گوێ بگرن ئەلەو وتەم بە پێوە
گۆڕیومە لە کوردە چون شوانە
نێوی، بە شووانە گچکەڵانە
هەر کەس کە لە گەورە یا لە وردە
ئەو شوانەیە بانگ بکا بە کوردە
ماڵ و مەڕی ئەو دەبەم بە تاڵان
من دەیکەمە تۆپ بۆ مناڵان
نابێ لە مەڕان و بەرخ بدوێ
وریایە لە دەرکی ماڵ دەنوێ
ناچێتەوە بەرخەگەڵ شەوانە
ئێشک چیە بۆمە ئەو شەوانە
دەنوێ لە قەراغی چادری من
سەر ڕێگرە چون بە شەو لە دوژمن