«وەجواب هاتنی خەزاڵ»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  460 بینین
لە وڵاما خەزاڵە شۆڕە دەیگرت
ئەی کوردە هەتا نەبم لەت و کوت
ناوێرێ بە قەو بڵێی مرۆیە
پش چاوی جووانی تۆ برۆیە
شوانی من فیل ناتوانێ
بت داتەوە بەر دەمی دەبانێ
بێ ترس ئەتۆ بڵێ هەوایە
دەرمان بکە دەردی موبتەلایە
ئەو مەردەیە ئابڕویی دەڕژێت
کاڵتر لە گوڵێکی گەر بڵێ پێت