«پرسیاری خەزال لە کابرا لە بارەی لاسی»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  492 بینین
فەرمووی کە ئەو مرۆیە کێیە؟
گۆچانی بناوە پڕ گرێیە
کابرا کوتی ئەی پەری، شوانە
حەوداڵی شووانی کاوڕانە
تۆ بیگرە زوو بە مەیکە مەحتەل
ئێوارەیە با بچێتە بەرغەل
نانی بە خەزاڵ بۆ دەهەی نا
پێخۆری لە نردووە نانەکەی نا
وێی دا گوتی کوردە ڕووکە مۆڵە
ئەو بەرغەلە ڕاکە تۆ لە خۆڵە
جا بی لەوەڕێنە لەو چیایە
مۆری نەشکاوە ئەو گیایە
ئەو لاسە لە بەندەن و لە کەل بوو
یەک مانگ شووانی بەرخە گەل بوو
یاری کەدە دیی بەتاو و کاتە
پێی وابوو کە شایە لەو وڵاتە
چەن خۆشە کە دڵبەرت دەبینی
ڕۆژ و شەوە تۆ بە نازەنینی
چاوت دەبڕی لە چاوەکانی
دەڕوانیە زولفە خاوەکانی
دوا بیستنی شەکری زار و لێوی
بەو خۆشیە ڕوو بکەی لە کێوی