«تەگبیری دەستەی پیران بۆ لاسی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
641 بینین
ئەو پیرە لە کۆڕی بیر ڕایە
بەربوونەوە زەمزەمەو هەرایە
گوتیان کە بزانە ئەو خەزاڵە
هێنانی بە بووک، خۆ مەحاڵە
ڕێ دوورە نەبی بە ناشناسی
نادا کچی هەر بە کاکە لاسی
وا حەزیە لە خزمە نەک لە لاوە
بگرێتەوە ئەو مەلایە زاوا
گەر وایە هەڵستە تۆ بە بێ هەست
وەک شێری نزار و بیشە تەڕ دەست
سازی بکە لەشکرێ بە زۆری
لەو خاکی گەورکە بێنە حۆری