«چاوپێکەوتنی لاس بەو دوو سووارە لە سەربانی قەڵاوە»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
658 بینین
لەو بەرزەوە لاس دەیڕوانی
دووربینی دەگرتە ڕێیەکانی
بۆ وەی کە بزانێ کێ لە لاوە
دێنێتەوە مایینی دزاوە
دوو دانە سوواری گەر وەها دین
هەردووکی لە دوورە ئەو دەناسین
دەیگوت چیە؟ ئەو وەڵاغە ئی کێن؟
ئەی مایینی لاسە شۆڕ لە کوێن؟
لەو بیر خەیاڵەدا دەماوە
تا کردیەوە پیرە لەو سڵاوە
دابەزیەوە گەر لە بەر قەڵایە
دەی بەستەوە یەکسم ئەو لە لایە
ئەو پیرەیی ڕێگە دوور و خەستە
ڕووی کرد لە لاس و ڕادەوەستا
دەیگوت کە خەزاڵەکەت بە وردی
ئەی گەورە سڵای لێ دەکردی