چ خەیاڵێکە لیقا بێ بە فەناچوونی جەسەد
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
3355 بینین
چ خەیاڵێکە لیقا بێ بە فەناچوونی جەسەد
تا پریشان نشود کار به سامان نرسدفارسی
هەر دڵێ پێوە نەبێ داغ و خەتی جێ دەمی تێغ
دەعویی عیشقی ببێ دەعوییە بێ مۆر و سەنەد
ئەغڵەبەی تەکیە و دەرگاهی بیلادی ڕۆمم
پشکنی، دی، چەلەبی هەر جەڵەبی بوو، دەدە دەد
خەو ئەزانێ نییە، دەیوت: دە بنوو بێمە خەوت
نێکبەختم بە وەنەوزێ بکە، ئەی بەختە مەدەد!
داغی کۆنە و شەبەقی تازە لە سینەی چاکا
تێکەڵن، سەیری هەیە پڕ لە گوڵ و لالە سەبەد
غەیری وەحدەت لە وجوودا نییە، کەسرەت وەهمە
شادە تەکراری یەکە، مەنشەئی ئەوهامی عەدەد
چاری هەر دەرد و غەمێ کردنە مردن، چ بکا
نەیتوانیوە بکا چاری غەم و دەردی حەسەد
هەر کەسێ چاوی کە بەو جیلوە مونەووەر بووبێ و
کەسی کەی بێتە نەزەر، دیدەیی پڕ بێ لە ڕەمەد
مەحوییاناسناوی ئەدەبی با بەسی بێ شیرکی تەشەببوس بەم و بەو
بگرە بەس دامەنی تەوحیدی هُو اللهُ احدعەرەبی