دیاریکرانی خەزاڵ بەسەر هۆز لەلایەن مەلا نەبییەوە

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  639 بینین
ئەو کیژەیی هۆشیار و ژیرە
سەر هۆز هەر ئەو دەبوو لە تیرە
چون ئەو هەمە کارەیی نەبی بوو
شادیدەری ئەو دڵەی ئەوی بوو
کربوویی لە هەموو شت ئەو کەنارە
دابووی وەخەزاڵە کار و بارە
ئاغایی لە لاوە یا لە ماڵێ
نابوویەوە بەر دەسی خەزاڵێ
ئەو پیر و بلەش بچووک و منداڵ
بەو بۆنەوە بوو بە گەورە قژکاڵ
بەر سینگی لە هەر دوو خوشکەکانە
وابڕیەوە گیژ ئەبوون ئەوانە
ئەو کیژە بە بەژنی عەڕعەڕ و قۆز
دەکراوە بە چاو سوور بۆ هۆز