دوو مەمکی خەزاڵ

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  774 بینین
دوو مەمکی وەکوو هەنار هەردووک
تورت و خروخۆڵ و زار و بە کڵووک
مەی خۆش و لە باغی سینەدا قنج
باوی نەدەبوو بەوانە نارنج
لەو ڕژدە وە موویەکی خرابوون
بەو مەڕمەڕە هەڵاوە سابوون
دەستت کە بە توندی وێ کەوتبان
وا ناسک و تورت بوو دەچرژان
عاشق کە لە بۆ دەوایی زامە
دابایەوە پەنجە لەو شەمامە
دەیکردەوە سێرە وەک پەنیری
دوو جۆگەیی چوون هەبوو لە شیری
شیر و شەکەر و گوڵاو و مێخەک
لەو باغە دەبیندراوە یەک یەک