ددانی خەزاڵێ
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
655 بینین
زاری لە دوڕی ددان پڕ بوون
بەوهانە مەڵێ ددان، دوڕ بوون
یاقووت لەوانە بوو بە پەردە
تا ئەو دوڕە دووربن لە گەردە
دوڕدانە لە نێو قوتوویی مەرجان
کێ بوو کە بزانێ قیمەتی وان؟