تاریفی جوانی یای خەزاڵێ

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  465 بینین
ئەو جارە کە باسی ئەو جوانە
دەیکەم بە زمانی شیعرشانە
سەر تا بە قەدەم دەگەڵ دەم و ڕووی
ئەو شانەیی لێدەدەم وەکوو مووی
کوێ عەیبە کە نێوەکەی بهێنم
ئەو باسە بە شیعر ناژەکێنم
لەو جێگەیە نایە باس هەرگیز
من دەچمەوە لایەتر لە ئازیز