باسی کوڕ و کچی مەلا نەبی

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  454 بینین
با باسی نەبی بکەین کە چی بوو
چەن غونچە گوڵی کوڕ و کچی بوو
بە برایمە ناو یەک کوڕی بوو
سێ دانە کچی وەکوو دوڕی بوو
یەک ڕابی و دوو هەمینە خوبی
دوو توولە نەمامی ناسکی بی
سەر کوڵمەیی ئاڵی ئەو دوانە
دەتگوت کەوە سێوی سەر لکانە
هی گچکەڵە بوو خەزاڵ نێوی
دەڕژایەوە شەکرە هەر لە لێوی