بیرکردنەوەی ئەحمەدئاغا لە قسەکانی بەیبوون
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
638 بینین
خان ئەو دەمە بەو وتانە زانی
هەڵناگرێ دەس لە دوو کوڕانی
منداڵ کە چوکەڵە و جوانە
خۆشی دڵە ئاوە بۆ ژیانە
ئەو میوەیە چون لە بەر دڵانە
بۆ دایکی لابەری غەمانە
دایک گوزەرانی گەر ببێ تاڵ
پێی خۆشە سەبارەتی بە منداڵ
زانی کەوە ڕوو لە پەندی بەیبوون
ئەو کاتە نەکا دەبێ بە مەجنوون
هەر ئەو دەمە بێ نەشەو دەماغە
ڕووی کرد لە تاووس ئەحمەدئاغا
دەیگوت گوڵە چون دەوایی زامی
تا هەم لە خەیاڵدا لە لامی
عیشقت بە جوێ لە سینگ دەگرم
نەخشی دڵە تا دەمێ کە دەمرم
خۆ لێوە دیارە مشتەری چیم
چ بکەم؟ نییە چارە غەیری تەسلیم
هەرچی کە ئەتۆ بە من بفەرمووی
باریکە ملم لە بۆوە وەک مووی