دەستووردانی شێخی عارەبان بۆ نان هێنانی

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  516 بینین
مەیگێڕ، بەوانی هێندە دامەی
تا غەم دەپاوە بنک و ڕیشەی
خەم دەرد لە بەینی وانە لاچوو
شادی لە دڵی ئەوانەد بوو
شێخ ئەو دەمە جا بە نۆکەرانی
فەرمووی کە بیهێنن ئێوە نانی
سێ دانە مەجومعە پڕ لە دەفرە
حۆری دەدرا بەوانە تەفرە
هەر دەفرە نموونە بۆ تەعامی
دەیدایەوە هەر تەعامە تامێ
بۆیان دەبردنە بەر دەم و دەست
کردیانە مەزەی مەی و عەرەق، مەست