گەڕانەوەی وەزیر و هاوڕێیانی بۆ شارەزووری
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
759 بینین
حەو ڕۆژ دەبوو تەواو شایی
لەو گوندەیەدا هەبوو دوایی
خونکارە بە خۆی و نۆکەرانی
خول بوو کە لە بارەگایی خانی
ڕۆیشتەوە وەک هەڵۆ بەرەو ماڵ
پێوایی بە ئەسپ بەندەن و یاڵ