ئاگاداری

لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 1 خولەک  667 بینین
بەڵام تۆ وەها مەزانە تەنیا
بە تەخلییەی دڵ لە حوببی دنیا
دەس بدا بۆ کەس ئەو مەقاماتە
مەورد بێ بۆ ئەو گشت کەراماتە
بەڵام گەر جامێ پڕ بێ لە چڵکاو
بتەوێ بیکەی بە قاپی شەکراو
لە پاش ڕشتن و ششتنی نوێژی
ئەتوانی لەوا شەربەت بچێژی
تا زەرفی دڵیش تەخلییە نەکرێ
لە حوببی دنیا شستوشۆ نەدرێ
زەحمەت شەربەتی مەحەببەت بگرێ
بە عتری شوهوود پەروەردە بکرێ
تەحلییەی ببێ بە حوسنی ڕەوشت
کلیلی خەزنەی فەیز بگرێتە مشت
واستەی وسوول بەو شەئن و پایە
کەماڵی عیشقی حەق تەعالایە
خۆ بێ ناسینیش مومکین نابێ قەت
بۆ کەس دەس بدا عیقش و مەحەببەت
ناسینیش بە بێ ئیدامە بە بیر
لە کەونا بە پێی تەعلیماتی پیر
موشکڵە بگا کەس بەو کەرەمە
مەگەر موراد بێ ئەویش زۆر کەمە
ئەویش تەربییەی پیری هەر ئەوێ
بێ پیر مەتڵەبی خۆی دەس ناکەوێ