دەمت چی پڕ لە دوڕ دورجێکی یاقووت
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
3254 بینین
دەمت چی، پڕ لە دوڕ، دورجێکی یاقووت
نیشانە و مۆری چی، خەتتێکی زمڕووت
بە گریانم، وەکوو گوڵ، پێکەنی یار
لە باغی من بە بارش غونچە پشکووت
قبووڵم کەی ئەگەر، لوتفێکی زۆرە
بە کەمتر هیندوێکی خاڵی هیندووت
شوکر هەر مامەوە بۆ یادگاری
بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرووت
لە غەمزەی چاوت ئەبروو داگرە و بەس
مەکە بۆ قەتڵی عاشق ڕەنجە، بازووت
نەخۆشی عیشقی لێوت وەسیەتی کرد:
بتاشن داری عوننابی بە تابووت
منی بەم حاڵ و قاڵە دی کە دەیوت:
کتێبێکی غەریبم دیوە، پەڕپووت
بە نیلە بێ نەباتی میسری لێوت
جلم، سوبحم، هەموو هەر شامە بێ ڕووت
لە ناڵەی گەرمی دڵ باکت نەبوو تۆ
بە ئاهی سەردی مەحویناسناوی ئەدەبی من دڵم سووت