جگر ز زخم تو معمور و دل ز غم شاد است
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
2525 بینین
جگر ز زخم تو معمور و دل ز غم شاد استفارسی
ئەمەندە بابەتی عەیشی نەداوە بۆ شا دەست
لە سینە جۆششی ناڵینە، چاوە پڕ ئەسرین
ز یمن جور تو اقلیم درد آباد استفارسی
قوڕێ بکەم بە سەرا یا بە دادڕینی بەرۆک
حەقی مەحەببەت ئەدا کەم، بدەی خودایا دەست
غەنیمەتە، بە دەم و دەستی بگرە دامەنی دۆست
لە دەستی خۆتی مەدە، داویە خودا تا دەست
وتم: نیازمە بەر پێتی خەم سەرم، فەرمووی
بە ناز و عیشوە: شەهی بۆ گەدا کە نادا دەست
لە پێ حەرامە زڕەیی سیلسیلەی موقەددەسی عیشق
ببێ بە شێر و مەگەر هەڵگرێ لە دنیا دەست
هیلاکی دەستی حەناییتە، کوشتە بێ دەمی تێغ،
ئەمن شکاریی پابەستوو و ئەتۆ با دەست
بە دەستی غونچە دەمێ، دەستی دا کە بەیعەت بۆم
چ ئارەزوومە، لە عیسا دەم و لە مووسا دەست
بە دەستی دوو دەکەون ئەهلی، ئەر لە پێ کەوتن،
بەسم نەدیوە لە دنیا، هەتا کو بڕوا دەست
بڵێ بە ئەهلی حەسەد مەحویاناسناوی ئەدەبی وەکوو حافز:
قبول خاطر و لطف سخن خداداد استفارسی