حەمد و سەنا
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
1 خولەک
966 بینین
سەنا و ستایش بە بێ ژمارە
هەر لەبۆ خودای پەروەردگارە
خالقی ئەجڕام عولوی و سوفلییە
گیانبەخشی حەیوان وەحشی و ئەهلییە
نەزم ئارای بینای قەسری عالەمە
نووری شعوردەر بەنی ئادەمە
نە موحتاج بە کەس نە بە خورد و خەو
عالەم سەراسەر موحتاجن بە ئەو
دائیرەی ئیمکان لە حەوزەیایە
زەمانی زەمان لە قەبزەیایە
دەریای سەلات و سەلامی بێ پەی
شەپۆل دا بۆ سەر موستەفا پەی پەی
بەری لە جەزری نەقس و نیهایەت
مەددی بۆ ئەبەد بکا سیرایەت
تێر ئاو کا باغی غەزل و مەعالی
سەرووی ئەسحاب و نەهالی ئالی
دابگرێ چەمەن فیرقەی تابیعین
«رضی الله عنهم اجمعينعەرەبی»