ویسال
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
2 خولەک
1335 بینین
لە چێهرەی ئەرغەوانی من نیشانی عیشقێ پەیدایە
بە ئەشکی خوێننیشانی من خەتی هیجرانێ نووسرایە
حەدیسی دامی مەجنوون و سیوادی زولفی لەیلایە
حەقیقەت بولبولی مسکین لە بۆ گوڵ شێت و شەیدایە
کەسێ پابەندی عیشقێ بێ لە عالەم مەست و ڕیسوایە
بە چاوی بازی بیماری ڕەشی مەستی سەحەرخیزی
کە هەڵدەستێ لە خەو یارم وەکوو شیرینی پەرویزی
دەکا ئیحیا دڵی عالەم بە لەفزی شەککەرئامیزی
فیدایی چاوی مەستت بم لە بۆ ئیمڕۆکە لێم زیزی
گوناهـ و سووچی من ئاخر چییە؟ چ بووە؟ چ قەومایە؟
وەفایی ئاسمانێ هێندە بوو لێکی جودا کردین
بە داخ و حەسرەتی دەردی جودایی موبتەلا کردین
لە عالەم زێدەتر گیانا من و تۆی بەربەلا کردین
چ شادی پێ نەما سەهلە هەمووی خەم پێ عەتا کردین
خسووسەن من دڵم داییم بە ناری عیشقێ سووتایە
لە دنیا گەرچی دەستی مەتڵەبم ناگاتە دامانت
لە سەر پردی سیڕاتێ شەرتە بگرم من گەریبانت
دە ئاغووشی خۆ بگرم قامەتی سەروی خەرامانت
بە حوببی دڵ هەمێشە بۆن بکەم نارنجی پستانت
بڵێم ئەو نیعمەتە میسلی عەتایی حەق تەعالایە
نە بۆ لەیلی وەکوو من عاشقێ مەجنوونی دێوانە
نە بۆ دیداری شەمعێ ماییلی سووتانە پەروانە
نە بولبول وک ئەمینناسناوی ئەدەبیی عاشقی ڕوویی گوڵە گیانە
لە پێش چاوم سەراسەر موڵکی دونیا بێ تۆ زیندانە
لە حەشرێدا ویسالی تۆ دەکەم لە خودای تەمەننایە